لە چین ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵێك کارەسات دەنێتەوە

شەیری بکە لە:
لە چین ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵێك کارەسات دەنێتەوە

دیمەنێک لە ئاگرکەوتنەوەکە، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوەندێکی بازرگانی لە وڵاتی چین، شەش كەس گیان لەدەست  دەدەن  و 30 كەسیش بریندار دەبن.


چیرۆکی سەرەکی: لە شاری زیگۆنگ لە باشوووری ڕۆژهەڵاتی چین ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەکی 14 نهۆمی  کەوتەوە، هەرچەندە دوای چەند کاتژمێرێک ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەیان کەس گیریان خواردووە و ڕزگار نەکراون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەژێر داروپەردووی سووتاو و ڕووخاوی باڵەخانەکەدا
تیمەكانی بەرگریی شارستانی بەدوای قوربانی زیاتردا دەگەڕێن و پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزبێتەوە.

زانیاریی زیاتر: لیژنەی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكە پێكهێنراوە و تا ئێستاش هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نەزانراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان