هەرێمی کوردستان و ڕۆمانیا پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانیان دەدەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

شاندێکی نوێنەرانی کۆمپانیاکانی ڕۆمانیا بە یاوەری باڵیۆز و بەرپرسی نووسینگەی کۆنسوڵگەری ڕۆمانیا لە هەولێر، بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێریان کرد.

 

لێدوانی فەرمی: گەیلان سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بانگهێشتکردنی کۆمپانیا و بازرگانانی ڕۆمانیا یەکترناسینیانە لەگەڵ بازرگان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو لەبواری جیاواز پەیوەندی بازرگانی دروست بکەن.

 

لەلایەکی دیکەوە: رادیو ئۆکتافیان دوبری، باڵیۆزی ڕۆمانیا لە بەغدا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان هەرێمێکی پێشکەوتووە و دەمانەوێت یارمەتی زیاتری ئەو پێشکەوتنەی بدەین.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: