سێ ملیاری دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران لە هەولێر دابەش دەكرێت

شەیری بکە لە:
سێ ملیاری دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران لە هەولێر دابەش دەكرێت

سایلۆیەکی هەولێر- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


لە دوو ڕۆژی داهاتوو 125 چەکی دیکەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە هەولێر دابەش دەكرێت، کە بڕەكەی سێ ملیار دینارە.


وێنە گەورەكە: ئەمساڵ لیژنەی بەبازاڕکردنی گەنم لە عێراق پشکی هەرێمی کوردستانی بە 700 هەزار تۆن دیاری کردبوو، پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن، پارێزگای سلێمانی 282 هەزار تۆن، پارێزگای دهۆک 189 هەزار تۆن دیاری کراوە.


لێدوانی فەرمی: میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە ئاڤانیوزی گوت: ئەو جووتیارانەی لە سایلۆی هەولێر گەنمیان ڕادەست کردووە لە هەمان سایلۆ چەکەکانیان وەردەگرن، ئەوانەشی لە سایلۆی قوشتەپە گەنمیان ڕادەست کردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەکەکانیان پێدەدرێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: رۆژانە لە کاتژمێر حەوتی بەیانی تا 12ی شەو گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت.


ژمارەکان وا دەڵێن: لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 210 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە، 148 تۆن لە سایلۆی هەولێر، 37 تۆن لە سایلۆی قوشتەپە، 25 تۆن لە بنکەی کۆیە.


باكگراوند: وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە 6/6/2024 دەستی پێکرد و تا 20-7-2024 بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: