ئاڤا نیوز  ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز  ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاودەکاتەوە

قوتابییەکی پۆلی 12 لە کاتی تاقیکردنەوە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەک یەکەم سەرچاوە و میدیا، دەتوانن لەڕێگەی ئاڤا نیوز ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە ئاسانترین شێوە وەربگرنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی 2023 - 2024 بە هەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی تەواوبوون و بڕیارە لە 48 کاتژمێری  داهاتوودا  ئەنجامەکان ڕابگەیێنرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازدەکات و وێڕای ئەنجامەکان، وردەکاری پرۆسەی تاقیکردنەوەکان، ژمارەی دەرچووانی خولی یەکەم و یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنێت.

باکگراوند: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە، ئەمساڵ 122 هەزار و 15 قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشداریی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 یان کردووە.

چاوتان لەسەر ئاڤا بێت، لە ئێستاوە بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو لەم لینکە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان وەربگرەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان