ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕادەگەیێنرێت

ژمارەیەک قوتابی پۆلی 12 لە کاتی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی کۆتایی ساڵ، وێنە: محەممەدش شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

بڕیارە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕابگەیێنرێت.


لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا نیوزی گوت: وردبینیکردن لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بە هەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی تەواو بووە و ئەم هەفتەیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕادەگەیێنرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، سەرجەم پەڕەی سۆمای یەک بە یەکی تاقیکردنەوەکان لەڕێگەی لینکێکەوە دەدرێتەوە قوتابییان، بۆ ئەوەی سەیری وەڵامەکانیان بکەن و هیچ گومانێکیان نەمێنێت.


باکگراوند: ئەمساڵ 122 هەزار و 15 قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشداریی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 یان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان