دیمەنێک لە شاری هەولێر و لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
یەک ڕۆژ ماوە بۆ پێشکەشکردنی ناوی بەربژێرانی لیست و قەوارە و بەربژێرە سەربەخۆکان، پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕانکاری لە لیستی بەربژێرانی دەکات و سبەی پێشکەشی کۆمیسیۆنی دەکات.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20-10ی ئەمساڵ بکرێت، پارتی لە ئامادەکارییەکان بەردەوامە و لیستی بەربژێرانی لە هەر چوار بازنە ئامادەکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای یەکلاکردنەوەی سەرۆکی لیست لە پارێزگای دهۆک، لە بازنەی هەولێر چەند ناوێک زیادکراون و چاوەڕوان دەکرێت چەند گۆڕانکارییەکی دیکەش لە هەر چوار بازنە بکات.
زانیاریی تایبەت: باران حەسەن بانیمارانی لە سنووری لقی 16 بەربژێر بوو، بەڵام داوای بەخشینی کردووە بۆ ئەم خولە. لە سنووری لقی 10 دوو ناوی دیکە زیادکراون کە پێکهاتوون لە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دوریا ڕواندزی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی لە هەولێر 68 بەربژێری هەیە و بەسەر شەش لقدا دابەش کراون؛
سنووری لقی دوو: 27 بەربژێر.
سنووری لقی 16: ژمارەی بەربژێرەكانی 12 کەسە.
سنووری لقی 23: تەنیا یەک بەربژێری دەبێت.
سنووری لقی 24: ژمارەی بەربژێرەكانی 12 كەسە.
سنووری لقی 10: ژمارەی بەربژێرەكانی 15-یە .
سنووری لقی 26: تەنیا یەک بەربژێری هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە