لە ساڵی 2012 تاوەکو ئێستا 54 بەرگریکاری ژینگە لە ئەمازۆن کوژراون

شەیری بکە لە:
دارستانی ئەمازۆن

دارستانی ئەمازۆن

ئاڤا نیوز

 

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی ناحکومی گڵۆباڵ ڤیتنێس، لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا 54 بەرگریکاری ژینگەی کە بۆ لێکۆڵینەوە ڕۆشتوون بۆ ئەمازۆن بەشێوەیەکی نهێنی کوژراون.

 

وێنە گەورەکە: بەشێکی زۆر چالاکوانان و پسپۆرانی بواری ژینگە بۆ لێکۆڵینەوە سەردانی دارستانی ئەمازۆن دەکەن، بەڵام زۆربەیان بە شێوازێکی نادیار دەکوژرێن و ناگەرێنەوە لەو شوێنە.

 

لێدوانی فەرمی: ویلی پینۆ، نوێنەری فیدراسیۆنی گەلانی ڕەسەنی کۆمەڵگەکانی کاکاتایپو (فیناکۆکا) لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی "ڕۆژی یەکشەممە، تەرمی چالاکوانێکی دیکەی ژینگە لە ئەمازۆن دوای 23 ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی لە پیرۆ بەکوژراوی دۆزرایەوە".

 

لە لایەکی دیکەوە: خمار لۆپێس، لە کۆمەڵەی نەتەوەیی پیرۆ بۆ گەشەپێدانی دارستانەکە دەڵێت: داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین لێکۆلینەوە لەم بابەتە بکرێت و ڕاستییەکان ڕوونبکرێنەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان