دادگەی فیدراڵیی عێراق سکالای پەرلەمانتارێک ڕەت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دادگەی فیدراڵیی عێراق سکالای پەرلەمانتارێک ڕەت دەکاتەوە

دادگەی فیدراڵیی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

دوای دوو هەفتە لە بڕیاردان، ئەمڕۆ دادگەی فیدراڵی نووسراوی داوایەکی ڕەتکراوەی پەرلەمانتارێکی عێراقی بڵاو کردەوە، کە لەسەر یاسای سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان تۆماری کردبوو.

 

وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا، چەندینجار ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دادگەی فیدراڵی داوای یاساییان لەسەر یاسا و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: بەختیار حەیدەر، سەرۆکی سەندیکای پارێزەران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: داواکە لەلایەن ڕائید حەمدان ئەلمالیکی تۆمارکرا بوو، لەسەر هەردوو ماددەی 19 و 20ـی یاسای ژمارە 17ـی ساڵی 1999ـی یاسای پارێزەران بوو، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو پەرلەمانتارە یاساکەی نەخوێندووەتەوە.

 

زانیاری زیاتر: بەگوێرەی یاسا هەر داوایەکی یاسایی بڕەکەی لە سێ ملیۆن و 750 هەزار دینار زیاتر بوو، پێویستە بدرێت بە دوو پارێزەر ئەمەش دوای ئەوەی لیژنەیەک بڕیاری لێدەدات، ئەو پەرلەمانتارە ڕەخنەی گرتبوو گوایە یاسای پارێزەران باسی بوونی لیژنە ناکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: