جارێکی دیکە مێتسۆلا وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرایەوە

شەیری بکە لە:
جارێکی دیکە مێتسۆلا وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرایەوە

ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ڕۆبێرتا مێتسۆلا بە سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی خولێکی دیکەی پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەببات.

 

وێنە گەورەکە: لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ، بە بەشداری  720 پەرلەمانتار لە خولی یەکەمدا سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

 

چی ڕوویدا؟ لە ئەنجامی دەنگدانی نێوان ڕۆبێرتا مێتسۆلا، کاندیدی پارتی گەلی ئەوروپا و ئیرین مۆنتێرۆ، پەرلەمانتاری ئیسپانیا لە گروپی چەپ، مێتسۆلا بە 562 دەنگ جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرایەوە.

 

باکگراوند: مێتسۆلا، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2013 وەک ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردرا، لە ساڵی 2022-2020 وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتەکەی کاری کردووە و لە ساڵی 2022 وەک گەنجترین سەرۆک پەرلەمان دەستنیشان کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان