سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵدەبژێردرێت

شەیری بکە لە:
سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵدەبژێردرێت

باڵەخانەی پەرلەمانی ئەوروپا. وێنە: سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 

یەكەمین دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و سەرۆكی نوێی پەرلەمانەکە دیاری دەكرێت.

 

وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا كرا و زۆرینەی ڕاستڕەوەكان توانیان زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن، بڕیارە لە 16 تا 19ـی تەممووزی 2024 یەكەمین دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەبچێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە یەكەمین دانیشتندا پێویستە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرێت كە چاوەڕوان دەكرێت، ڕۆبێرتا مێتسۆلا وەک سەرۆكی پەرلەمان دیاری بكرێتەوە.

 

ئەمشە بزانە: پەرلەمانی ئەوروپا 720 ئەندامی هەیە و ئەڵمانیا بە 96 ئەندام و فەڕەنسا بە 81 ئەندام، گەورەترینی پەرلەمانەكە پێكدەهێنن و بچووكترین و كەمترین ئەندامیش ماڵتایە كە تەنها شەش ئەندامی هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان