هەژمارەكانی عەلی خامنەیی لە فەیسبووك و ئینستاگرام و ترێدز دادەخرێن

شەیری بکە لە:
هەژمارەكانی عەلی خامنەیی لە فەیسبووك و ئینستاگرام و ترێدز دادەخرێن

عەلی خامنەیی.. سەرچاوەی وێنە: میدیاكانی ئێران

ئاڤا دیجیتاڵ


کۆمپانیای مێتای خاوەنداری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک، ئینستگرام، و ترێدز، هەژمارەکانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران داخست، ئەمەش بە بیانووی پێشێلکردنی یاساکانی ئەو کۆمپانیایە.


هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری داخستنی هەژمارەکانی خامنەیی بۆ ئەوە گەڕێنراوەتەوە، کە ئەم ئەکاونتانە سیاسەتەکانی کۆمپانیای مێتا سەبارەت بە پاراستنی نهێنی و هاندان و توندوتیژی پێشێل کردووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای مێتا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا لابردنی تۆڕێکی ئەکاونتی دیکەی سەر بە ئێرانی لە پلاتفۆرمەکانی خۆیدا ڕاگەیاند کە دیارترینیان  ئەکاونتەکانی فەیسبووک بوو، بڕیارەکەشی گەڕاندەوە بۆ پشتیوانیکردنی حوسییەکان لە یەمەن و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: