پۆلیسی سلێمانی: كارمەندێكی كۆماندۆ مێردمنداڵێكی كوشتووە

شەیری بکە لە:
پۆلیسی سلێمانی: كارمەندێكی كۆماندۆ مێردمنداڵێكی كوشتووە

لۆگۆی پۆلیسی سلێمانی

ئاڤا نیوز


پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرا، تۆمەتبارەکەش کارمەندی کۆماندۆیە.


چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا ، هێزەکانی پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕوداوەکەو دەرکەوت کە مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵان گیانی لەدەستداوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو، سەرئەنجام دەرکەوت کە تۆمەتبار کارمەندە لە فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ.


زانیاریی زیاتر: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتنی و فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ ، تۆمەتبار دەستگیرکرا و ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی کرا ،ئێستا تۆمەتبار (ف ، ف ، م ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان