دادگەی فیدڕاڵی حەوت سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

شەیری بکە لە:
دادگەی فیدڕاڵی حەوت سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دادگەی فیدڕاڵی عێراق، حەوت سکاڵای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکات، کە سەرجەمیان پەیوەستن بە کورسی پێکهاتەکانەوە.


وێنە گەورەکە: بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردن، لە خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ژمارەی کورسی پێکهاتەکان لە 11 کورسییەوە بۆ پێنج کورسی کەمکراوەتەوە، ئەوەش ناڕەزایی پێکهاتەکانی لێکەوتووەتەوە و داوای گەڕانەوەی ئەو شەش کورسییە دەکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگەی فیدڕاڵی ڕۆژی 22ـی ئەم مانگە، دادگەکە لەسەر حەوت سکاڵا کۆدەبێتەوە کە لەلایەن پێکهاتەکانەوە تۆمارکراون و تیایدا داوا دەکەن دانانی هەرێم بە یەک بازنەی هەڵبژاردن بۆ پێکهاتەکان هەڵبوەشێنرێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای چوار جار لە دواخستنی، بڕیارە رۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لەم کاتەشدا کۆمیسیۆن بەردەوامە لە وەرگرتنی لیستی بەربژێری حیزب و هاوپەیمانێتییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: