دوورگەی مارەکان یەکێک لە مەترسیدارترین شوێنەکانی جیهان

شەیری بکە لە:
دوورگەی مارەکان یەکێک لە مەترسیدارترین شوێنەکانی جیهان

وێنەی مار و دوورگەی مارەکان

ئاڤا نیوز  


دوورگەی مارەکان لە بەڕازیل یەکێکە لە مەترسیدارترین شوێنەکانی جیهان، کە شوێنی زیاتر لە چوار هەزار جۆری ماری ژەهراوییە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوورگەی مارەکان دەکەوێتە کەناراوەکانی ویلایەتی ساوپاولۆی بەڕازیل و ڕووبەرەکەی 110 دۆنم دەبێت و شوێنی ڕەسەنی زیاتر لە چوار هەزار جۆری ماری کوشندەیە، لە هەر مەترێکی چوارگۆشەدا مارێک دەبینرێت.


خاڵە مەترسیدارەکان: لەم دوورگەییە ئەوەی زۆر ترسناکە ئەوەیە، کە شوێنی ژیانی سەرەکی ماری زێڕینە، ئەو مارە یەکێکە لە مارە ژەهراویەکان لە جیهاندا و مارە پلەی ژەهراویبوونی پێنج هێندەیە لە چاو هەر مارێک کە لەسەر ڕووی زەوی دەژین، لە ڕێگەی ژەهرەکەیەوە دەتوانێت گۆشتی مرۆڤ بتوێنێتەوە، ئەم مارە بەرپرسە لە 90%ی مردن بە پێوەدانی مار لە بەرازیل.


زانیاریی زیاتر: بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە مرۆڤ نادرێت سەردانی ئەم شوێنە بکات، جگە لە چەند زانایەکی مار کە بڕوانامەیەکی تایبەتمەندیان هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە مارە ژەهراویانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان