لە سنووری هەولێر زیاتر لە 60 پاڵاوگەی نایاسایی دادەخرێن

شەیری بکە لە:

ڕاپۆرتێک لەبارەی داخستنی پاڵاوگە نایاسییەکان ببینە

ئاڤا نیوز

بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان، زیاتر لە 60 پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری هەولێر داخراون، هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت و سەرجەمیان دەگرێتەوە.

وێنە گەورەکە:
لە سنووری هەولێر چوار پاڵاوگەی یاسایی و 126 پاڵاوگەی نایاسایی هەن، بەڵام سەرجەمیان کارناکەن. زۆربەیان کەوتوونەتە ڕێگای سەرەکیی گوێڕ، ناحیەی شەمامک و قەزای قوشتەپە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو ساڵە بە بڕیاری ئەنجوومەنی  وەزیران هەڵمەتی داخستنیان دەستیپێکردووە، دوای سووتانی پاڵاوگەکەی مانگی ڕابردووش چڕتر بووەتەوە.


هۆکارە زانراوەکان: بە نازانستی کاردەکەن و 
بوونەتە هۆی پیسکردنی ژینگە، بڵاوبوونەوەی  بۆنی ناخۆش و چەندین نەخۆشی بەتایبەت ڕەبۆ و شێرپەنجە.


لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ''تاوەکو ئێستا زیاتر لە نیوەیان داخراون، لیژنەکان بەردەوامن و شوێنی ئەوانی دیکەش دەستنیشان کراوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاگادار کراوەتەوە و دەبێت سەرجەمیان دابخرێن".

گرفتی سەرەکی: ئومێد خۆشناو ئاشکرای کرد کێشەیەکیان لەگەڵ پاڵاوگە نایاساییەکان هەیە، کاتێک دادەخرێن دوای ماوەیەک دەست بە کارکردن دەکەنەوە، بۆیە لەمەودوا ڕێککاری تووندتر دەگرنەبەر.

 
شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان