لە دوو هەفتەدا فۆرمی داواکاری وەرگرتنی زەوی دەگەڕێنرێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران

شەیری بکە لە:
لە دوو هەفتەدا فۆرمی داواکاری وەرگرتنی زەوی دەگەڕێنرێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بەردەوامە، بە هەزاران مامۆستا، فەرمانبەر و خانەنشین فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.


وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراو سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی ئاگادارکردەوە بۆ ئەوەی  بەزووترین کات لیست و فۆرمی فەرمانبەران کە مەرجەکانی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە بۆیان ڕەوانە بکرێت.


شێوازی جێبەجێکردن: فۆڕمی داواکردنی وەرگرتنی زەوی دەگەڕێنرێتەوە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکان، دواتر بۆ وەزارەتی پەیوەست ئینجا لە وەزارەتەکانەوە هاوپێچ دەکرێن و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێن، دوای ڕەزامەندی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە ماوەی دوو هەفتەدا فۆرمی داواکاری وەرگرتنی زەوی دەگەڕێنرێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران دواتر ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی دەکرێت و پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەست پێدەکات".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر فەرمانبەرێک یان خانەنشینێک بە درێژایی ڕاژەکەی زەوی وەرنەگرتبێت سوودمەند دەبێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر فۆرم پڕبکاتەوە و زەوی پێبدرێت، لە ئەگەری ئاشکرابوونی سزا دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان