
وێنەی كاروانێكی سوپای ئەمریكا لە عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریكا ڕایگەیاند "لەگەڵ عێراق گفتوگۆ دەكەن سەبارەت بە دۆخی سەربازی سوپای وڵاتەكەیان لە عێراق". لەكاتێكدا پێشتر گوتەبێژی فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاندبوو " یەكشەممە گفتوگۆكان بۆ كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دەستپێدەكەنەوە".
بۆچی گرنگە: هێزەكانی هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتیی ئەمریكا لە عێراق و هەرێمی كوردستان ڕاوێژ و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەدەن. داواكاریی دەرچوونی هاوپەیمانان لەكاتێكدایە هێشتا مەترسیی داعش كۆتایی نەهاتووە و جموجوڵیان زیادی كردووە.
لێدوانی فەرمی: جۆن كێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئەمریكا پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ عێراق هەیە و پشتگیری لە سەروەری عێراق دەكات، لەگەڵ عێراق گفتوگۆ دەكەین سەبارەت بە دۆخی سەربازیی ئەمریكا لەو وڵاتە".
لەلایەكی دیكەوە: لیوا یەحیا ڕەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێكدا ڕایگەیاند "لیژنەی دوو قۆڵیی سەربازیی نێوان عێراق و ئەمریكا ڕۆژی یەكشەممە كە دەكاتە 11 ی شوبات, دەست بە گفتوگۆكانیان دەكەنەوە سەبارەت بە چۆنییەتی و كاتی كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق.
باكگراوند: دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو ئەمریكا بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی سەركردەیەكی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێرانی كردە ئامانج، بەو هۆیەوە دوو فەرماندەی كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق بەناوەكانی " ئەبو باقر ساعیدی و ئەركان عەلیاوی" كوژران.
كاریگەری و لێكەوتەكان: نووسراوێك ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە و داوای دەرچوونی هێزە بیانییەكان لە عێراق دەكەن. لە نووسراوەكەدا 103 ئەندام واژۆیان كردووە، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دانیشتنێك بۆ گفتوگۆكردن لەسەر "دەستدرێژییەكان بۆ سەر خاكی عێراق " ڕۆژی شەممە 10 ی شوباتی 2024 كاتژمێر پێنجی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا باج بەسەر ئەمریکا دەسەپێنێت
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی فەرەنسا دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاکسیۆس: واشنتن پێشنیازی تاران بۆ دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ تاوتوێ دەکات