ماڵپەرێکی بەریتانی: پەکەکە لە نێوان سلێمانی و قەندیل درۆن دروست دەکات

شەیری بکە لە:
ماڵپەرێکی بەریتانی: پەکەکە لە نێوان سلێمانی و قەندیل درۆن دروست دەکات

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان- گێتی

ئاڤا نیوز


ماڵپەڕی میدڵ ئێست ئای بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، پەكەكە بووەتە خاوەن درۆنی خۆكوژی و شوێنی دروستکردنی ئەو فڕۆکانەش لە نێوان سلێمانی و قەندیلدا یە.


وێنە گەورەکە: تورکیا چەند جارێک بەرپرسانی یەکێتی نیشتییمانیان بە هاوکاری پەکەکە تۆمەتبار کردووە،  بەوهۆیەشەوە سزای خستووەتە سەر ئاسمانی سلێمانی، بەڵام بەرپرسانی یەکێتی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەنەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماڵپەڕی میدڵ ئێست ئای بەریتانی، لە ڕاپۆرتێکدا کە لە سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی:" پەکەکە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانی و چەند تۆڕێکی خۆی لە سووریا بەکارهێناوە بۆ دامەزراندنی شوێنی دروستكردنی درۆن، لە جۆری FPV لەناوچە جیاوازەكانی نێوان سلێمانی و قەندیل".


زانیاریی زیاتر: "ئێستا پەکەکە شوێنی تایبەت بە دروستكردنی درۆنی دامەزراندووە، لە بازاڕەكانی ئۆكراینا، جۆرجیا، و چین و ئێرانەوە كەرەستەكانی هاوردە دەكات، ئەمە جگە لەو تەكنەلۆژیایەی لە چین و ئێرانەوە بەدەستی دەهێنێت".ڕاپۆرتەكە وادەڵێت.


پێدراوە ڕاستەكان: لە مانگی ڕابردووە و تاوەکو ئێستا، پەکەکە 17 هێرشی بە درۆن كردووەتە سەر سوپای توركیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: