چارەکی هاووڵاتیانی عێراقی لە کرێ یان شوێنە زێدەڕۆکاندا دەژین

شەیری بکە لە:
چارەکی هاووڵاتیانی عێراقی لە کرێ یان شوێنە زێدەڕۆکاندا دەژین

خانوویەکی زیادەڕەو لە بەغدا- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


26٪ هاووڵاتیانی عێراقی کرێنشینن یان لە شوێنە زێدەڕۆکاندا دەژین، ساڵ بەدوای ساڵدا ئەم گرفتە زیاتر دەبێت.


وێنە گەورەکە: لەپاڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی عێراق گرفتی یەکەی نیشتەجێبوونیش ڕوو لە زیادبوونە، بەگوێرەی ڕێکخراوی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ، وڵاتی عێراق لە ڕیزبەندی 111هەمیندایە لە کۆی 196 وڵات لە ڕووی ڕێژەی خاوەندارێتییەوە.


لێدوانی فەرمی: فازڵ غەرراوی، سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "ڕێژەی خاوەندارێتیی ماڵ لە عێراقدا 74٪ە، واتە 26٪ هاووڵاتیان لە کرێ یان لە شوێنە زێدەڕۆکاندا دەژین".


زانیاریی زیاتر: ساڵانە پێویستیی یەکەی نیشتەجێبوون لە شارەکاندا 3٪ تاوەکو ساڵی 2030 زیاد دەکات، بەو پێیەش بێت عێراق پیویستیی بە چوار ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە تا ساڵی 2027. فازڵ غەرراوی ئەوەشی گوت.


چارەسەرەکان: بۆ چارەسەری ئەم گرفتە فازڵ غەرراوی داوا دەکات حکومەت زەوی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکات، پرۆژەی قەرزی نیشتەجێبوون بێ سوو ڕابگەیێنێت و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون دروست بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان