سەرۆكوەزیران بارزانی داوای ئاشكراكردنی بكەرانی هەوڵی تیرۆركردنی ئەكرەم ساڵح دەكات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی

سەرۆکوەزیران بارزانی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران بارزانی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ـی گەرمیانی سەرکۆنە دەکات و داوای ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 15-07-2024، ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەلار، لە کاتی چوونەدەرەوە لە ماڵ ئۆتۆمبێلەکەی تەقییەوە  و خۆی و شۆفێرەکەی و پاسەوانێکی بەسووکی بریندار بوون.

 

پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە، "هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکەم و پێویستە دەزگا پەیوەنددارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران بارزانی دەڵێت، "هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم هەوڵە ترسنۆکانەیە بێت، تەحەمولی بەرپرسیارێتی ئەنجامەکانی دەکات و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: