چین داهێنانی نوێ لە ڕۆبۆتدا دەکات

شەیری بکە لە:
چین داهێنانی نوێ لە ڕۆبۆتدا دەکات

ڕۆبۆتێکی چینی

ئاڤا نیوز


چین بۆ  پەرەپێدانی زیاتر لە زانستی تەکنەلۆژیای ڕۆبۆتدا، سیاسەتێکی نوێ دادەڕێژێت.


وێنە گەورەکە: یەکێک لە زانستە هەرە پێشکەوتووەکان لە چین بریتییە لە زانستی دروستکردن و بونیادنانی ڕۆبۆت بەشێوەی نوێ و پێشکەوتوو، بۆ ئەو مەبەستە کار لەسەر سیاسەتێکی نوێ دەکرێت، بۆ ئەوەی شەپۆلێکی نوێی بەرهەمهێنان و بونیادنان لە بوارەکەدا دەستپێبکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: چین دەیەوێت لە بواری زیرەکی دەستکرد، بایۆلۆجی دەستکرد، تەکنەلۆژیای نانۆ، زانستی کوانتەم چاکسازی نوێ و پەرەپێدانی نوێ بکات.


ئەمەش بزانە: دەسپێشخەرییەکانی چین لە بواری زانستی ڕۆبۆت دروستکردندا وڵاتەکەی زۆر پێشخستووە، چین تا ساڵی 2012 لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی 34ەمینی جیهاندا بوو، بەڵام بەپێی ئامارێک بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2022 پێش ئەمریکا کەوت و بە یەکەمین وڵات لە بواری دروستکردن و داهێنان لە تەکنەلۆژیای ڕۆبۆتدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان