شەڕی پەکەکە و تورکیا بووەتە هۆی چۆڵبوونی زیاتر لە 183 گوند لە سنووری سۆران

شەیری بکە لە:
شەڕی پەکەکە و تورکیا بووەتە هۆی چۆڵبوونی زیاتر لە 183 گوند لە سنووری سۆران

سنووری سیدەکان- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


به‌ هۆی بوونی شەڕی په‌كه‌كه و توركیا‌ له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، 183 گوند چوڵكراون و مەترسی چوڵبوون لەسەر چەندین گوندی دیکەی ئەو سنوورە هەیە.


وێنە گەورەكە: لە درێژایی بەشێکی زۆری ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باکووری کوردستان، چەکدارانی پەکەکە جموجوڵیان هەیە و ئەمەش بیانووی داوەتە دەست تورکیا و بەردەوام لەو ناوچانە ئۆپەراسیۆن دەکات.


لێدوانی فەرمی: هه‌ژار حه‌كیم، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بە ئاڤا نیوزی گوت: شەڕی په‌كه‌كه‌ و توركیا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاونیشتمانیانی سنوورەکەمان دروستکردووە، تا ئێستا 183 گوند چوڵكراون كە پێنج گوند له‌ ڕواندز و پێنج گوند له‌ مێرگه‌سۆر و 118 گوندیش له‌ سنووری سیده‌كانن.


زانیاریی زیاتر: بە هۆی بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزی لەو ناوچانە، حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه‌ خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ دابین بكات کە چوڵکراون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: