بەغدا زیاتر لە سێ هێندەی توانای خۆی دانیشتووانی تێدایە

شەیری بکە لە:
بەغدا زیاتر لە سێ هێندەی توانای خۆی دانیشتووانی تێدایە

شەقامێکی قەرەباڵغی بەغدا- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


شاری بەغدا ژمارەیەکی زۆر دانیشتووی تێدایە، بەشێوەیەک زیاتر لە سێ هێندەی توانای لەخۆگرتنی دانیشتووانە لە شارەكە.


وێنە گەورەکە: بەغدای پایتەختی عێراق ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 21٪ ی کۆی دانیشتوانی عێراق پێکدێنێت، ئەمەش وای لە حکومەتی خۆجێی کردووە داوای کەمکردنەوەی خەڵکی بیانی لەو شارە بکات.


لێدوانی فەرمی: عەممار موسا کازم، ئەمینداری گشتیی بەغدا ڕایگەیاند: شاری بەغدا بۆ سێ ملیۆن کەس داڕێژراوە کەچی  ئێستا 10 ملیۆن کەس تێیدا دەژین، پێویستە ئەم ژمارەیە کەمبکرێتەوە و ئەو کەسانەی خەڵکی شارەکە نین لەوێ نەهێڵرێن.


کاریگەری و لێکەوتەکان: زۆری دانیشتووانی بەغدا کاریگەریی لەسەر ژینگە، قەرباڵغی ڕێگاکان، گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان، هەلی کار و تەنانەت پرسی ئەمنییش دروست کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان