عێراق وێستگەکانی پێدانی گاز بە ئۆتۆمبێل زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق وێستگەکانی پێدانی گاز بە ئۆتۆمبێل زیاد دەکات

وێستگەیەکی گاز لە بەغدا- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


حکومەتی عێراق وێستگەکانی گازی ئۆتۆمبێل زیاتر دەکات و جەختیش لەسەر کەمتر بەکارهێنانی بەنزین و نەوت دەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵ دەدات بەشێوەیەکی بەرفراوانتر ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکان گاز لەبری بەنزین و نەوت بەکاربهێنن، لەم پێناوەشدا پرۆژە و وێستگەکانی گاز زیاتر دەکات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: "وێستگە و سەنتەرەکانی سیستمی گاز بۆ ئۆتۆمبێلەکان لە بەغدا و پارێزگاکان زیاد دەکەین".


زانیاریی زیاتر: حەییان عەبدولغەنی جەختیشی لەسەر زیاتر بەکارهێنانی گازی شل بۆ ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکان کردەوە لەبری بەکارهێنانی بەنزین.


بۆچی گرنگە: بەکارهێنانی گاز نرخی کەمترە لە بەنزین و کەمتر ژینگە پیس دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان