پارتی لەسەر ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی گەرمیان داوای لێکۆڵینەوە دەکات

شەیری بکە لە:
پارتی لەسەر ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی گەرمیان داوای لێکۆڵینەوە دەکات

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز


مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێی کەلار داوای لێکۆڵینەوە و ئاماژە بەوە دەدات، پشتیوانی هەر هەوڵێک دەکەن کە ئامانج لێی بنبڕکردنی ئەو کردەوانە بێت.


چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 09:15 خولەکی بەیانی ڕۆژی دووشەممە 15-07-2024، ئۆتۆمبێلەکەی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەلار، لە کاتی چوونەدەرەوە لە ماڵ تەقییەوە، خۆی، شۆفێرەکەی و پاسەوانێکی بەسووکی بریندار بوون.


لێدوانی فەرمی: هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک-گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند: "داوا لەلایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانی دەڤەرەکە دەکەین لێکۆڵینەوەی ڕژد بکەن، بکەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکەن و ڕادەستی دادگە بکرێن".


زانیاریی زیاتر:" ئەم جۆرە کردەوانە دەبنە هۆی درووستکردنی ناسەقامگیری و دڵەڕاوکێ بۆ لایەنە سیاسیەکان و هاووڵاتیان، وە بەدڵنیاییەوە بەرژەوەندی گشتی دەخاتە مەترسییەوە".

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک-گەرمیانی پارتی وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: