وەزارەتی پەروەردە کار لەسەر سەلامەتی قوتابیان دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە کار لەسەر سەلامەتی قوتابیان دەکات

هێڵێکی پەڕینەوەی قوتابیان- وێنە: ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر

ئاڤا نیوز  


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ  کار لەسەر سەلامەتی قوتابییان دەکات و شوێنی پەڕینەوەی قوتابیان دابین دروست دەكات.


بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتوچۆ لە سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکان ڕاسپێردراون لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، شوێنی پەڕینەوەی پیادە بۆ زۆرترین قوتابخانەکان دروست بکرێت.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر شەوانە کار دەکەن بۆ دروستکردنی شوێنی پەڕینەوەی پیادە بۆ  پاراستنی سەلامەتی قوتابیان.


بۆچی گرنگە: قوتابیان لەكاتی پەڕینەوەیان لە شەقام و شوێنە گشتییەكان زیاتر پارێزراو دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان