ترەمپ بە فەرمی بووە بەربژێری كۆمارییەكان

شەیری بکە لە:
ترەمپ بە فەرمی بووە بەربژێری كۆمارییەكان

هەڵمەتی بانگەشەی کۆمارییەکان- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، وەک بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دیاریکرا.


وێنە گەورەكە: پارتی کۆماریی ئەمریکا بە فەرمی دۆناڵد ترەمپی وەک بەربژێر لە بەرامبەر جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەرۆکایەتی هەڵبژارد، کە بڕیاروایە لە مانگی 11 ی ئەمساڵ بکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کۆنفرانسی نیشتمانیی حیزبەکەیدا دەنگی زۆرینەی نوێنەرانی بەدەستهێنا، ئاماژەی بەوەدا بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە بە فەرمی ئەم بەربژێركردنە قبوڵ بکرێت.

 

لە لایەکی دیکەوە: ترەمپ سیناتۆر جەی دی ڤانسی وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا دیاریکرد، بایدنیش ڕەخنەی لە ڤانس گرت بەوەی گرنگی بە دەوڵەمەندەکان دەدات و لایەنگری دەکات.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان