ئێران سزای زیندانی و لێدانی 74 قامچی بەسەر مامۆستایەکی کورددا دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
ئێران سزای زیندانی و لێدانی 74 قامچی بەسەر مامۆستایەکی کورددا دەسەپێنێت

وێنە: ڕێکخراوی هەنگاو

ئاڤا نیوز


لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مامۆستایەکی ئایینی، بەهۆی پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەکانی دوو ساڵ لەمەوبەر دەستگیرکراوە و 74 قامچی لێدراوە.


وێنە گەورەکە: دوو ساڵ لەمەوبەر بەهۆی گیان لەدەستدانی "ژینا ئەمینی" خۆپیشاندان بەشی زۆری شارەکانی ئێرانی گرتەوە، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دیارترین هێمای ناڕەزایی خەڵکی خۆپیشاندەر بوو.


لێدوانی فەرمی: ئەرسەلان یار ئەحمەدی، بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: مامۆستا ئەمجەد بەختیاری تۆمەتبارکراوە بە "تێکدانی ئاسایشی گشتی" بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان، لەلایەن لقی 102ی دادگەی تاوانەکانی دووی شاری دێولان سزای ساڵێک زیندانی و لێدانی 74 قامچی بەسەر سەپێندراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: مامۆستا ئەمجەد بەختیاری تەمەنی 50 ساڵە و خەڵکی شاری دێولانە.


باکگراوند: ڕۆژی 16ی ئەیلولی 2022، کچێکی شاری سەقز لە تاران لەلایەن پۆلیسی ڕەوشت بەتۆمەتی پابەند نەبوون بە یاسای لەچک بەستن دەستگیرکرا، دواتر بەهۆی خوێبەربوونی مێشک گیانی لەدەستدا و خۆپیشاندان زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: