ئەشکەوتێک لەسەر مانگ دەدۆزرێتەوە و دەشێت ببێتە ماڵ بۆ مرۆڤ

شەیری بکە لە:
ئەشکەوتێک لەسەر مانگ دەدۆزرێتەوە و دەشێت ببێتە ماڵ بۆ مرۆڤ

وێنەی ئەشکەوتەکە- ناسا

ئاڤا نیوز  


زانایان بۆ یەکەمجار ئەشکەوتێکیان لەسەر مانگ دۆزییەوە، وەک خۆیان دەڵێن دەکرێ شوێنێکی گونجاو بێت بۆ دروستکردنی بنکەیەکی هەمیشەیی بۆ مرۆڤ.


وێنە گەورەکە: وڵاتان لە پێشبڕکێدان بۆ دۆزینەوەی شوێنی ژیانکردن لەسەر مانگ و جێگیرکردنی  مرۆڤ بۆ هەمیشە لەسەر مانگ، بەڵام پێویستیان بە پاراستن دەبێت لە تیشک و پلەی گەرمی زۆر و کەشوهەوای بۆشایی ئاسمان.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: هێلین شارمان، یەکەم کەشتیوانی بەریتانییە کە گەشتی بۆ بۆشایی ئاسمان کردووە، ئەو دەڵێت ئەو ئەشکەوتەی تازە دۆزراوەتەوە پێدەچێت شوێنێکی باش بێت، هەروەها دەڵێت ئەگەری هەیە مرۆڤەکان لە ماوەی 20-30 ساڵی دیکەدا لە چاڵەکانی مانگدا بژین.


ئەمەش بزانە: لۆرێنزۆ بروزۆن و لیۆناردۆ کارێر لە زانکۆی ترێنتۆ لە ئیتاڵیا ئەشکەوتەکەیان دۆزیوەتەوە، ئەوان دەڵێن "سەرەتا ژیانکردن لەسەر زەوی لە ئەشکەوتەکانەوە دەستیپێکردووە، بۆیە شتێکی لۆژیکییە مرۆڤەکان بتوانن لەناو ئەو ئەشکەوتانەدا لەسەر مانگ بژین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان