لە هەولێر دەست بەسەر چەند پارچە چەکێکی بێ مۆڵەتدا گیرا

شەیری بکە لە:
لە هەولێر دەست بەسەر چەند پارچە چەکێکی بێ مۆڵەتدا گیرا

بەشێک لەو چەکانەی دەستیان بەسەرداگیراوە

ئاڤا نیوز


هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و نایاسایی بەردەوامە، لە ماوەی سێ کاتژمێر دەستبەسەر زیاتر لە 50 چەکی بێ مۆڵەتدا گیرا.


وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەتی لە قەزای خەبات، تۆپزاوە و ڕێگەی گوێڕ لە ڕێگەی دانانی بازگەوە دەستپێكردووە، دەستبەسەر چەند پارچە چەکێک لە جۆری، کلاشینکۆف، دەمانچە، چەقۆ بەچەند جۆرێکیەوە گرت.


لێدوانی فەرمی: کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەڵمەتەکە بە نهێنی و ئاشکرا بەردەوام دەبێت و هەر کەسێکیش چەکی بێ مۆڵەتی پێ بگیرێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 17 هەزار پارچە چەک تۆمار کراون، هاووڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی دەزگاکان و لە ئیدارە سەربەخۆکان بچن داوای مۆڵەتی چەک بکەن.


چارەسەرەکان: وەزارەتی ناوخۆ لەپێناو ڕێگریکردن لە بوونی بازاڕی نایاسایی جۆراوجۆری چەک، ئێستا پڕۆژەیەکی هاوبەش لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی جێبەجێ دەکات، تا سێ بازاڕی هاوچەرخ کە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی کۆنتڕۆڵ دەکرێن دروست بکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان