هێزە ئەمنییەکانی عێراق تۆمەتبارێک بە 10 هەزار حەبی هۆشبەرەوە دەستگیر دەکەن

شەیری بکە لە:
هێزە ئەمنییەکانی عێراق تۆمەتبارێک بە 10 هەزار حەبی هۆشبەرەوە دەستگیر دەکەن

وێنەی ئۆپەراسیۆنەکە لە سنووری قایم- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە پارێزگای ئەنبار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، 10 هەزار حەبی کەبتاگۆنی هۆشبەری پێبووە.


وێنە گەورەكە: بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق تادێت زیاتر هەڵدەكشێت، هێزە ئەمنییەكان و بەتایبەتیش پاسەوانی سنوور هەوڵەكانیان بۆ دەستگیركردنی بازرگانان چڕكردووەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ مەفرەزەکانی پۆلیسی گومرگی قایم لەسەر سنووری سووریا تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەریان بە 10 هەزار حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.


زانیاریی زیاتر: فەرماندەی هێزە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند: تۆمەتبارەكە حەبەكانی لە نێو پاکەتی پەنیر و دۆشاو شاردبوویەوە، دوای دەستگیركردنی رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە و ڕێکاری یاسایی دژی دەگیرێتەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: