هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان نزیکە و سووننەکان نەگەیشتوونەتە ڕێكکەوتن

شەیری بکە لە:
هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان نزیکە و سووننەکان نەگەیشتوونەتە ڕێكکەوتن

پەرلەمانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 


پێشبینی دەکرێت لەم مانگەدا سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە هێشتا لایەنە سووننەکان لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش نەگەیشتوونەتە ڕێکكەوتن.


وێنە گەورەکە: هەشت مانگە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە، پێشبینی دەکرێت ئەم مانگە ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام سووننەکان ناکۆکن و زیاتر لە بەربژێرێکیان هەیە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەززام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم ڕایگەیاند: "لە کۆتایی ئەم مانگە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی بەڕێوەدەچێت، هاوپەیمانییەتیی عەزم دەستبەرداری سالم عیساوی نابێت".


لە لایەکی دیکەوە: ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی 20ـی ئەم مانگەی وەک دوایین وادە بۆ لایه‌نه‌ سوننه‌كان دیاری کرد، تاوەکو ڕێکبکە‌ون له‌سه‌ر بەربژێرێكی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانیی تەقەدووم بۆ ئەو پۆستە پشتگیری لە مەحموود مەشهەدانی دەکات، لایەنەکانی دیکەی سووننەش پاڵپشتیی سالم عیساوی دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان