دۆسیەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕەوانەی ئەنجوومەنی ڕاژە دەکرێت

شەیری بکە لە:
دۆسیەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕەوانەی ئەنجوومەنی ڕاژە دەکرێت

گرافیكی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


ڕێکارەکانی بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، دۆسییەکە ڕەوانەی ئەنجوومەنی ڕاژە کراوە، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕال دەنێردرێت.


وێنە گەورەکە: وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆبووەوە  و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەسەر هێڵن بۆ تەرخان کردنی دارایی و دیاریکردنی میلاکاتی پێویست لەسەر ئاستی وەزارەت و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:  لەبارەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەڕووی یاسایی و کارگێڕی و داراییەوە لیژنەیەک پێکهێنراوە تا بتوانن هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی مافەکانیان پارێزراو بێت، دۆسیەکە ڕەوانەی ئەنجوومەنی ڕاژە کراوە بۆ ئەوەی ڕێکارە هونەری و ئیدارییەکان تەواو بکرێت.
لە ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان واهاتووە.


باکگراوند:ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبووەنەوەی ژمارە 130ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە 08-05-2024 کرا، ڕێکارەکانی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست گەڵاڵە کرا و لیژنەیەک بۆ بەدواداوچوون لەسەری پێکهێنرا.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: