درۆنی ئیسرائیل كەسێكی نزیكی بەشار ئەسەد دەكاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
درۆنی ئیسرائیل كەسێكی نزیكی بەشار ئەسەد دەكاتە ئامانج

دیمەنی دوای هێرشەکە- میدیای سووریا

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی گوت" لە سنووری نێوان لوبنان و سووریا بازرگانێكی نزیک لە بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە كراوەتە ئامانج و كوژراوە".

 

وێنە گەورەکە: کەمێک لەمەوبەر لە دەوروبەری پارێزگای دیمەشق نزیک سنووری لوبنان- سووریا ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆی لوبنانی هەڵگرتبوو لەلایەن درۆنێکی ئیسرائیلی تەقێنرایەوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.


لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤانیوزی گوت:  یەکێک لەو دوو کەسەی کوژراوە سەر بە حیزبوڵڵا نییە وەک ئەوەی لە هەندێک کەناڵ بڵاوکراوەتەوە، بەڵکو بازرگانێکی گەورەی سووریایە و نزیکە لە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا. 


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، بەرا قاترچی بەرپرسی گواستنەوەی نەوتی سووریایە، پشتیوانی دارایی "هێزە چەکدارەکانی مقاوەمە" دەکات. 


باکگراوند: بەپێی ئامارێکی ڕوانگەی سووری، لە ساڵی 2024 ئیسرائیل 54 جار زەویەکانی سووریای کردووەتە ئامانج، کە 39ی ئاسمانی و 15ی زەمینی بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان