پیسبوونی هەوا دووەم هۆکاری مەترسی مردنە لەسەر ئاستی جیهان

شەیری بکە لە:
پیسبوونی هەوا دووەم هۆکاری مەترسی مردنە لەسەر ئاستی جیهان

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


ڕێکخراوی توێژینەوەی سەربەخۆی قازانج نەویست لە ئەمریکا (HEI) بە هاوبەشی لەگەڵ یونیسێف، پیسبوونی هەوا بە دووەم هۆکاری مەترسی مردن لە جیهان دادەنێن، لە دوای بەرزی پەستانی خوێن و تووتنەوە.


بڵاوکراوەی فەرمی: لە دواین ڕاپۆرتی دۆخی ئاسمانی جیهانیدا دەرکەوتووە، لە ساڵی 2021دا بەرکەوتنی پیسبوونی هەوا بووەتە هۆی مردنی هەشت ملیۆن و 100 هەزار کەس لە جیهاندا، لەنێویاندا زیاتر لە 700 هەزار مردن لە منداڵانی خوار پێنج ساڵ بووە.


هۆکارە زانراوەکان: زیاتر لە 70%ی ئەو مردنانە پەیوەندییان بە پیسبوونی هەوای ماڵەوە هەبووە، بەهۆی سووتانی سووتەمەنی ناپاک و سۆپاوە، هەروها پیسبوونی هەوای ناوماڵ ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی پێشوەختەی نزیکەی چوار ملیۆن کەس.


باکگراوند: لە ساڵی 2023دا، دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO2) لە جیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی کە 37 ملیار و 400 هەزار تۆن بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان