ئەسەد وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

شەیری بکە لە:
ئەسەد وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

ئەسەد و ئەردۆغان

ئاڤا نیوز 


سەرۆکی سووریا وەڵامی دەستپێشخەری سەرۆککۆماری تورکیا بۆ کۆبوونەوە دەداتەوە، دەڵێت "هەموو جۆرە دەستپێشخەرییەک بە ئەرێنی دەبینن".


وێنە گەورەکە: تورکیا هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ئاسایی بکاتەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان چەند جارێک بانگهێشتی بەشار ئەسەدی کردووە تا لە وڵاتەکەی لەگەڵی کۆببێتەوە، ئەسەدیش یەکەم هەڵوێستی فەرمی لەوبارەیەوە ڕاگەیاند.


لێدوانی فەرمی: بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا بە ڕۆژنامەوانانی گوت: هەندێک باسی مەرجەکان دەکەن، بەڵام ئێمە مەرج دانانێین، هەندێکیش باس لە داواکارییەکان دەکەن، ڕەنگە زمانێکی نەرمتر لە مەرجەکان، بەڵام داواکاری دانانێن، ئەگەر ئەوەی ئێمە باسی دەکەین مەرج و داواکاری نەبێت، ئەوا داواکارییە و دەستەواژەکەشی جیاوازە".


زانیاریی زیاتر: ئەسەد پێی وایە کێشەکە لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەدایە، "سەرسامە بەوەی لە بابەتی کۆبوونەوەکان باس لە کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە باکووری سووریا ناکرێت".


باکگراوند: لە ساڵی 2011 ەوە پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانی ئەنقەرە و دیمەشق تێکچووە، کاتێک تورکیا پشتیوانی لە هێزە چەکدارییەکانی دژی ئەسەد کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان