‎تیشێرتی ساتی هێرشکردنە  سەر ترەمپ زۆرترین فرۆشی هەیە

شەیری بکە لە:
‎تیشێرتی ساتی هێرشکردنە  سەر ترەمپ زۆرترین فرۆشی هەیە

وێنەی تیشێرتەکە

ئاڤا نیوز


ئەو تیشێرتەی لەبەری دۆناڵد ترەمپدا بوو ئەوكاتەی تەقەی لێكرا، زۆرترین فرۆشی هەیە و نرخەكەی لە نۆ دۆلارەوە تا 40 هەزار دۆلار دەڕوات.


وێنە گەورەکە: لە دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 13-7-2024 هێرشکرایە سەر دۆناڵد ترەمپ و هەوڵی تیرۆرکردنی درا، لەنێو بازاڕەکانی  جلوبەرگ لە ئەمریكا،  وێنەی ساتی هێرشکردنەکە خرایە سەر تیشێرتەکان  و لەسەری نووسراوە  "هەرگیز خۆ بەدەستەوە نادەین ".


ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ژۆنگ جیاچی بازرگانی جلوبەرگ دەڵێت لە ماوەی 24  کاتژمێردا نزیکەی 40 تیشێرتی بە وێنەی ترەمپەوە فرۆشتووە و ئەوەش لە چاوەڕوانییەکانی زیاتربووە.


گۆشەیەکی دیکە: لە ماوەی سێ کاتژمێردا زیاتر لە دوو هەزار داواکاری لەسەر ئەو تیشێرتە گەیشتووە بە کارگەکانی جلوبەرگ و لە نیو خولەکدا تیشێرتێک بەرهەمهێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان