لە دێرەلوك نەخۆشانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی دروست دەكرێت

شەیری بکە لە:
لە دێرەلوك نەخۆشانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی دروست دەكرێت

سەرۆكوەزیران بارزانی لەكاتی دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەكە

ئاڤا دیجیتاڵ


کارەکانی نەخۆشخانەی 100 قەروێڵەیی لە ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لە قۆناغەکانی کۆتایيدایە، کە تەواوی خەڵکی ئامێدی و ناوچەی بارزان سوودی لێ وەردەگرن.


وێنە گەورەکە: یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی حکومەتی هەرێـمی کوردستان لە قەزای ئامێدی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەییە، نەخۆشخانەکە لە ناحیەی دێرەلوک دروست دەکرێت و لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانیەوە بەردی بناغەکەی بە گوژمەی 43 ملیۆن دۆلار بۆ دانراوە.


لێدوانی فەرمی: عادل شموئیل، یەکێکە لە ئەندازیارانی دروستکردنی نەخۆشخانەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا کارکردن لە نەخۆشخانەکەدا بەردەوامە و 80٪ ی پڕۆژەکە تەواو بووە. 


بۆچی گرنگە:  دوا تەواوبوونی نەخۆشخانەکە تەواوی خەڵکی ئامێدی تاوەکو ناوچەی بارزان سوودی لێ وەردەگرن، دەبێتە پاڵپشتییەکی باشی کەرتی تەندروستی لە قەزای ئامێدی کە ئێستا دوو نەخۆشخانەی گشتی و 27 بنکەی تەندروستی هەیە.


باکگراوند: لە ئەیلولی ساڵی 2020، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی ناحیەی دێرەلوک دانرا، بڕیاربوو لە ئەیلولی 2023 بکرێتەوە، بەڵام لەبەر سەرهەڵدانی نەخۆشی کۆرۆنا و تێکچوونی کەشوهەوا کارکردن تێیدا وەستابوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: