14ی تەمووزی 1958، 66 ساڵ بەسەر ڕووداوێكدا تێپەڕی كە تاوەكو ئەمڕۆش بابەتی مشتومڕی نێو عێراقییەكانە. هەندێك هەن باوەڕیان بە بژاردەی گواستنەوە بۆ دەسەڵاتی كۆماری هەیە و، گرووپێكی دیكە پێیانوایە دەسەڵاتی پاشایەتی باشترینە بۆ وڵاتێكی ئاڵۆزی وەك عێراق.
من ناچمە ناو هەڵسەنگاندنی ئەم ڕووداوە، چونكە ڕیشە و هۆكاری قووڵی هەیە، بەڵام هیچ كەسێكی ژیر ناتوانێت بە ئاسانی ئەو "كۆمەڵكوژییە" بكات كە لەگەڵ خێزانی شاهانەدا ڕووی دا، ناتوانرێت پشتگیری لە هیچ گۆڕانكارییەك لەسەر بنەمای خوێن بكرێت؛ ئەمە هۆكاری دروستكردنی ڕووداوەكانی دیكە بوو كە تا ئەمڕۆش لێكەوتەكانی هەر ماون.
تیۆرییەكی زانستی جوان هەیە پێی دەگوترێت "كاریگەریی پەپوولە". بەكورتی، ئەمە وەسفی بارودۆخێكە؛ دەكرێ گۆڕانێكی بچووك (نموونە: جوڵانی باڵی پەپوولە) لە سیستمێكی گەورەدا كاریگەرییەكی تەواو گەورە لەسەر تەواوی سیستمەكە دروست بكات. پرسیارەكە ئەوەیە: ئەی چی لەبارەی جیاوازییە گەورەكان؟ چی ڕوودەدات؟
ئەوەی لە 14ی تەمووز ڕووی دا، ناتوانرێت لە گۆشەیەك یان دووربینێكەوە نزیك بكرێتەوە، بەڵام پێویستە لەسەرمان لەبەریەكی هەڵوەشێنینەوە و لە زیاتر لە گۆشە و ڕوانگەیەكەوە سەیری بكەین. ئەم ڕووداوە لە هۆكارەكانیدا شێوە و شێواز و بنەمای ئەو قۆناغە جۆراوجۆرانەیە كە كۆماری عێراق و سیستمە سیاسییەكەی تێیدا تێپەڕین، كودەتاكانی كە بەدوایدا هات و هاتنی سەدام حوسێن بۆ دەسەڵات، ڕەفتارەكانی بووە هۆی ئەوەی عێراق بەتەواوی لە جیهان داببڕێت، كاریگەرییە ڕاستەوخۆكانی ئەویش لەسەر پێكهاتەی دەوڵەت و بیركردنەوەی هاووڵاتی و نەمانی چەمكی دەوڵەت و بەردەوامبوونی بیرۆكەی دەسەڵات و ترس لە حیزب، تا ساتەوەختی داڕمانی لە 9ی نیسانی 2003، لێكەوتەكانی لەسەر ئاستی ناوخۆ و هەرێمی هەبوو تاوەكو دەگاتە ئەمڕۆمان.
بزووتنەوەی مێژوویی، كارلێكی ڕووداوەكان، كاریگەرییان لەسەر یەكتر و ڕەنگدانەوە و لێكەوتەكانیان. پێویستی بە تێگەیشتنێكی قووڵترە لە هەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەرمان لە ناوخۆ و دەرەوە ڕوودەدەن. تێگەیشتن لە ڕووداوەكان/ سەردەمەكانی ڕابردوو و ئەوەی كە دایان مەزراندووە، واتە تێگەیشتن لە واقیعی زیندوو و پێشبینیكردنی ئاییندە. زیادەڕەوی نییە ئەگەر بڵێین كۆماری عێراق وەك دەوڵەت و دامەزراوە و كولتووری حوكمڕانی، لەژێر كاریگەرییە ڕاستەخۆكان (ئەرێنی و نەرێنی) ئەوەی لە 14ی تەمووز ڕووی دا دەژیت.
ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە كە شێوازێك لە حوكمڕانی و بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا هەیە كە ئەو سەردەمە بەدوای خۆیدا هێناو تا ئەمڕۆش بەردەوامە، بەشێوەیەك بووەتە نەریتێكی زاڵ، تەنانەت بووەتە كولتوورێك كە ئەستەمە ڕووبەڕووی ببیتەوە، سنوورەكانی فەرمانڕەوا تێدەپەڕێنێت و دەگاتە ڕەفتاری سزادراو. ئەمەش بەهۆی ئەو بارودۆخ و كەشوهەوایەی تووشی دەبین یان ئەوانەی كە كاریگەریمان لەسەرە، گەشە دەكات و ڕەگ دادەكوتێت. ئەمەش بەداخەوە وای كرد زۆر كەس خۆیان لە هەر ڕاشكاوییەك بەدوور بگرن بۆ دروستكردنی ئاشتەواییەكی هەمەلایەنە. وای لێكردن دیدگا و ئاراستەكان لەسەر بنەمای گەیشتن بە بەرژەوەندییە دەستبەجێ و پۆپۆلیستیەكان دابڕێژن، نەبوونی دیدگایەكی هەمەلایەنە و درێژخایەن كە تەواوكەری دیدگاكانی پێش خۆی بێت، بیرۆكەی كەسەكە دوور بخاتەوە و ناوی دەوڵەت و نیشتمان بەرز بكاتەوە.
دەبێت بڵێین هەڵسەنگاندنی ڕێبازەكانی پێشوو و دواتر، لەگەڵ ڕێكار و بڕیارەكانیان، ناتوانرێت وەك "ڕەش و سپی" بێت. دادپەروەری لەوەدایە لەبەریەك هەڵوەشێنرێت و تێگەیشتن بۆ دۆخ و لێكەوتەكانی هەبێت، هەڵبژاردنی ئەوەی باشترین و گونجاوترینە بۆ بوونیادنان لەسەری و بەردەوامبوون و ڕاستكردنەوەی كاردانەوەی هەندێك كردار و بڕیار كە پێشتر كاریگەری نەرێنییان هەبووە، زۆر درەنگە.
لێرەشدا نووری پاشا سەعیدمان بیر دێتەوە، كە بووە قوربانی نەبوونی عەقڵێكی بەرژەوەندیخواز و، بە قازانجی پۆپۆلیزم و وتارگەلێك كە بۆ بوونیادنانی كەشوهەوای توڕەیی لە دژی واقیع و بانگەوازێك بۆ دامەزراندنی واقیعێكی تر!
بەداخەوە واقیعەكە زۆر نەگۆڕاوە؛ هەندێك لە تێڕوانین و پڕۆژەكانی سەعید تەواو بوون و هەندێك دیدگای دیكەی جیاواز لە ئاراستەكانی ئەو داڕێژران و جێبەجێ كران، كە بوونە هۆی خراپتربوونی واقیعەكە. لەو ساتە ڕاستەقینەدا زۆر كەس هەستیان بە پەشیمانی كرد، تەنانەت دەستەبژێرەكانیش دوور لە گوتارە جەماوەرییەكان بە دڵتەنگییەوە سەیری لەدەستدانی پیاوێكی دەوڵەتی ڕاستەقینە دەكەن لە سەردەمی دامەزراندنی دەوڵەتی مۆدێرندا. لەدەستدانی ئەم پیاوە كە بیرۆكەی "نەبوونی جەستەیی" زیاترە، هێندەی ئەوەی كە مانای شكاندنی بیرۆكەی دەوڵەت و هۆكار و ئارامییە لە بەرژەوەندی ئاژاوە و نەزانی و هەستدا.
ئەوەی ئەمڕۆ لە عێراق پێویستمان پێیەتی، لەم سات و بۆنەیەدا، ئەوەیە كە بە باشی لە مێژوومان تێبگەین: نەتەوەكەمان لەسەر چی دامەزراوە؟ ئەم پرۆسەیە چۆن بەردەوام بوو؟ لەسەر ئاستە جۆراوجۆرەكان. بۆچی ئێمە گەیشتینە ساتە سەخت و چارەنووسسازەكان كە نزیكەی هەموو شتێكی ڕووخاند؟ ئەمە چۆن مامەڵەی لەگەڵ كرا؟ ئایا چارەسەرەكان یان نەشتەرگەرییەكان لەگەڵ وردی دەستنیشانكردنەكە گونجاون؟ ئەم پرسیارانە لە پشت دەرگا داخراوەكانەوە دەكرێن، بەڵام وەڵامەكان هەمیشە زیاتر پشت دەبەستن بە بارودۆخی ڕاستەوخۆ وەك لە ڕوانگەیەكی ستراتیژی كە بەرژەوەندی تاكەكەسی لە بەرژەوەندییە گشتییەكاندا پێش هەموو شتێك دەخات.
ئەو ئاڵنگاریانەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە، جیا نین لە ئاڵنگارییەكانی ناوچەكە و جیهان. قەیرانە ناوخۆییە قووڵەكان كارلێك دەكەن لەگەڵ قەیرانەكاندا كە بوونەتە تایبەتمەندی جیهانێك كە ناتوانێت چارەسەر بەرهەم بهێنێت، لە سەروویانەوە قەیرانە ئابوورییەكان.
كاریگەرییە ڕاستەقینەكە بریتییە لە تێگەیشتن لە هەموو ئەمانە، بەوردی دەستنیشانكردن و بەدواداچوونی چارەسەرەكان و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی هەرچەندە تووند بێت، بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی گونجاوە بۆ بەرژەوەندی درێژخایەنی دەوڵەت و خەڵك.
ئەم ئاڵنگارییە بەشێكە لە پرۆسەیەكی سیاسی كە دەیان ساڵە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهاكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە بەرژەوەندی بەدەستهێنانی دەستكەوتێك، ئەخلاق لە بەرژەوەندی شەیتانكردن و نیشتمان لە بەرژەوەندی سەركردە لەدەست دەدات. دامەزراندنی سیستەماتیكی بەهاكانی دیكە هەیە كە دەبێتە تایبەتمەندییەكی كرداری سیاسی لە عێراقدا كە لەگەڵ بەها هاوشێوەكانی حوكمڕانیدا یەكدەگرن.
* سەرۆكی پێشووتری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
21 تشرینی دووەم
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
20 تشرینی دووەم
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
هاتنهوهی ترهمپ؛ كۆتایی ههژموونی ئێران له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
14 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
- بیروڕا
- 21 تشرینی دووەم
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا