سەرۆککۆماری عێراق بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بۆ پاریس بانگهێشت دەکرێت

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری عێراق بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بۆ پاریس بانگهێشت دەکرێت

سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆککۆماری فەرەنسا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆكکۆماری عێراق بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ ئامادەبوون لە کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە پاریس پێدەگات.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی هەینی 26-07-2024، لە پاریس یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەست پێ بکەن و تاوەکو 11ـی مانگی داهاتوو بەردەوام بن، عێراقیش تێیدا بەشدارە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە لەتیف ڕەشید، پێشوازی لە د. عەقیل مفتن، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانیی عێراق کرد و بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكکۆماری فەرەنسا پێ دەدرێت بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆكکۆماری عێراق جەختی لە گرنگی دابینکردنی هەموو پێداویستییەکان کردەوە بۆ سەرکەوتنی  وەرزشەوانانی عێراقی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان