لە دهۆک نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە دهۆک نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە دەکرێتەوە

دهۆک. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

نەخۆشخانەیەکی نوێی فریاکەتن لە دهۆک دروستکرا، باڵەخانەی نەخۆشخانە کۆنەکە نۆژەن دەکرێتەوە و تایبەت دەکرێت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە.

 

بۆچی گرنکە: بە کردنەوەی نەخۆشخانەکە، ئیدی پێویست ناکات تووشبووان بۆ مانەوە و پشکینن و وەرگرتنی چارەسەر ڕوو لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بکەن.

 

لێدوانی فەرمی: مەتین جەمیل، گوتەبێژی تەندروستیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بە سێ قۆناغ کارکردن لە نەخۆشخانەی کۆنی فریاکەوتنی دهۆک بەردەوامی هەیە، بودجەی تەواویشی بۆ تەرخانکراوە و هەموو هەولێک دەدەن بەزووترین کات نەخۆشخانە نوێیەکە تەواو بکەن.

 

خاڵی ئەرێنی: نەخۆشخانەکە سەرجەم بەش و پێداویستییە پزیشیکییەکانی وەک دەرمان و ئامێرەکان لەخۆ دەگرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: د. چەکدار ئەحمەد، پسپۆری شێرپەنجە لەم بارەیەوە بە ئاڤای گوت، ڕێژەی شێرپەنجە لە سنووری پارێزگای دهۆک ساڵانە بەرێژەیەکی کەم زیاد دەکەت، زۆربەی تووشبووانیش تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵییە.

شەیری بکە لە: