کۆمیسیۆن وادەی تۆمارکردنی لیستی بەربژێران درێژ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن وادەی تۆمارکردنی لیستی بەربژێران درێژ دەکاتەوە

پرۆسەی دەنگدان. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەک دوا دەرفەت تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە بە لایەنە سیاسییەکان دەدات تاوەکو لیستی بەربژێرەکانیان پێشکەش بکەن.

 

زانیاریی تایبەت: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ سێ ڕۆژی دیکە واتە 72 کاتژمێری دیکە، وادەی تۆمارکردنی ناوی لیستی بەربژێرەکان درێژ دەکاتەوە.

 

خاڵی ئەرێنی: ژمارەیەک لەو لایەنانەی تاوەکو ئێستا ناوی بەربژێرەکانیان پێشکەش نەکردووە، دەتوانن لەو بڕیارەی کۆمیسیۆن سوودمەند بن.

 

زانیاریی زیاتر: ئەمە کۆتا دەرفەتە لە بە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت، تاوەکو لیستی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  دوای چەندینجار لە دواخستنی، دواجار سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لە 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

 

باکگراوند: پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی خۆتۆمارکردنی بەربژێرانی پارت و هاوپەیمانێتییەکانی لە چواری ئەم مانگە بۆ 15ـی مانگ ڕاگەیاندبوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان