کەمال محەممەد: بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت پابەندی ڕێکەوتنەکانین لەگەڵ بەغدا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

وەزیری سامانە سرووشتیەکان بەوەکالەت ڕایدەگەیێنێت، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت پابەندی ڕێکەوتنەکانین لەگەڵ حکومەتی عێراق بەو مەرجەی خاوەنداری گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی نەوت بکەین.

 

لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتیەکان بەوەکالەت بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕێکەوتن کراوە لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆی تێچووی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت ئەو ڕێکەوتنە جێبەجێ نەکراوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو وەزیرە ئەوەشی گوت، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕێگریەکی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی سۆمۆوە نییە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: