یەکەم پەیامی ئێران لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا لە بەغدا

شەیری بکە لە:
یەکەم پەیامی ئێران لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا لە بەغدا

سەرچاوەی وێنە: AFP

ئاڤا دیجیتاڵ


وەزارەتی دەرەوەی ئێران یەکەم پەیامی لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی دەکات.


لێدوانی فەرمی: ناسر كەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند "بەتووندی سەركۆنەی هێرشە تیرۆرستییەكەی ئەمریكا لە خاكی عێراق دەكەین، كە بووە هۆی كوژرانی سەركردەیەكی مقاوەمە".


زانیاريی زیاتر: "هێرشەكەی ئەمریكا پێشێلكردنی سەروەری عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەكانە، بەردەوامی ئەو كارانە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە هەڕەشەیەكی ئاشكرایە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەكە". 


باكگراوند: شەوی ڕابردوو ئەمریكا بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی سەركردەیەكی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێرانی كردە ئامانج، بەو هۆیەوە دوو فەرماندەی كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق بەناوەكانی " ئەبو باقر ساعیدی و ئەركان عەلیاوی" كوژران.  

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ