
گرافیکی ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئابووری ڕەفتاری تێکەڵەیەکە لە هەردوو توخمی ئابووری و دەروونناسی، بۆیە بۆ تێگەیشتن و چۆنێتیی مامەڵەکردنی خەڵک بەو شێوازەی لە جیهانی ڕاستەقینەدا مامەڵە دەکەن، دەبینین ئەنجامەکانی جامی جیهانیم پاڵەوانێتیی یۆرۆ و کوپا ئەمریکا کاریگەریی گەورەی لەسەر بازاڕە داراییەکان و بە تایبەت جووڵەی پشکەکان هەیە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لە یارییەکانی کۆتایی جامی جیهانی 1998، دوای سەرکەوتنی ئەرژەنتین بەسەر ئینگلتەرا، ڕێژەی ئەو ئینگلیزانەی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوون، بە ڕێژەی 25٪ زیادی کرد. هەروەها هەرکاتێک بەڕازیل یاری هەبێت ئەوا ڕێژەی ڕوودانی جەڵتەی دڵ لە وڵاتەکە زیاد دەکات.
کاریگەرییەکانی بردنەوە:
- بە گوێرەی توێژینەوەیەکی بانکی گۆڵدمان ساکس لە ساڵی 2014، بە تێکڕا لە دوای ساڵی 1974ـەوە هەر وڵاتێک براوەی جامی جیهانی بووە، بازاڕی کاغەزی داراییەکەی مانگێک دوای ئەنجامەکان بە ڕێژەی 3.5٪ گەشەی کردووە.
- تاکە وڵات گەشەی نەکردووە بەڕازیلە لە دوای بردنەوەی جامی جیهانیی 2002، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئابووریی وڵاتەکە داتەپی بوو.
- بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی 'سووری'ـی بەریتانی کە پەشتی بە داتاکانی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووریی گەشەپێدان بەستووە و مێژووەکەی بۆ ساڵی 1961 دەگەڕێتەوە، وادەکات گەشەی کۆی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەکە لە دوو چارەکی کۆتایی ساڵەکە بەلایەنی کەمەوە 0.25٪ زیاد بکات.
- بردنەوەی جامی یۆرۆ کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پشکی وڵاتەکە دەبێت، بۆ نموونە لە ساڵی 2004 کاتێک یۆنان براوەی پاڵەوانێتییەکە بوو، بازاڕی داراییەکەی بە ڕێژەی سەدا 20 کاریگەری لەسەر پێنوێنی ستۆکس 600ـی ئەوروپی هەبوو.
- سەرەڕای قەیرانی دارایی 2008، بەڵام لەو ساڵەدا کاتێک ئیسپانیا براوەی جامی یۆرۆ بوو، تەنیا 5٪ بەراورد بە زیانی وڵاتانی دیکە زیانی بەرکەوت. بەڵام کاتێک لە 2012 براوەی جامی جیهانی بوو، 4٪ ئەدای بۆرسەکەی گەشەی کرد، ئەمساڵەش هاوکاتە لەگەڵ قەیرانی قەرزەکانی ئەوروپا.
- لە 2021 کاتێک ئەرژەنتین براوەی جامی کوپا ئەمریکا بوو، بازاڕی پشکەکانی بە ڕێژەی 50٪ لە پێنوێنی MSCI ئەمریکای لاتینی بەرزبووەوە. بازاڕی بۆرسەی بەڕازێلیش بەڕێژەی 9٪ بەرزبووەوە کاتێک لە 2019 نازناوی جامی کۆپا ئەمریکای بەدەستهێنا.
تاڵییەکانی دۆڕان سەختترە لە خۆشیی بردنەوە
- بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی لەندەن بۆ بزنس، کە پشتی بە ئەنجامی زیاتر لە هەزار و 100 یاریی تۆپی پێ لە دوای 1973ـەوە بەستووە.
- بە گوێرەی توێژینەوە، هەر وڵاتێک لە یاریی تۆپی پێی جامی جیهانی دۆڕابێت، ڕاستەوخۆ ڕۆژی دواتر بازاڕی کاغەزە داراییەکانی دابەزیوە.
- لە توێژینەوەکەدا هاتووە، لە مۆندیالی 2010، بازاڕی کاغەزە داراییەکانی 15 وڵات بە ڕێژەی 45٪ دابەزیوە و قەبارەی مامەڵەکردن بە ڕێژەی 55٪ کەمی کردووە.
- بە گوێرەی توێژنەوەیەکی دۆیچە بانک، لە جامی یۆرۆی 2020 و بە دیاریکراوی لە یاریی نێوان ئیتاڵیا و ئینگلتەرا، پاوەندی بەریتانی ڕاستەوخۆ دوای دۆڕانی بەریتانیا ڕووی لە دابەزین کرد.
کاریگەریی تۆپی پێ لەسەر بۆرسەی ئەمریکا
- لە توێژینەوەیەکدا کە 14 هەزار و 679 ڕۆژی مامەڵەکردن بە نموونە وەرگیراوە لە 1950 تاوەکو کانوونی یەکەمی 2007، کە بەڕێوەچوونی سەرجەم جامەکان و ڕۆژانی دوای جەنگی دووەمی جیهانی لە خۆدەگرێت، دەرکەوتووە کە یارییەکانی جامی جیهانی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر جووڵەی پشکەکانی بۆرسەی نیویۆرک هەبووە.
- هەر بە گوێرەی توێژینەوەکە، قازانج لە ساڵانی بەڕێوەچوونی مۆندیال کەمتر بووە بەراورد بە ساڵانی دیکەی ئاسایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی میانمار سێ هەزار کەسی تێپەڕاند
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن شەش کەس کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل دێتە دەنگ
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسک دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە و سەرمایەکەی 342 ملیار دۆلارە
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تمەن بەهاکەی بە نزیکەی 50% لە دەست دەدات