شەش نەخۆشخانە و فەرمانگەی سلێمانی دەفرۆشرێن

شەیری بکە لە:
شەش نەخۆشخانە و فەرمانگەی سلێمانی دەفرۆشرێن

دیمەنی ئەو فەرمانگانەی بڕیاری فرۆشتنیان دراوە، گرافیک؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

ڕەزامەندی لەسەر ڕووخاندن و فرۆشتنی شەش نەخۆشخانە و فەرمانگەی سلێمانی دەدرێت و شوێنەکانیان دەکرێتە
 پڕۆژەی بازرگانی و نیشتەجێبوون.

وێنەگە  گەورە: ماوەیەکە لە سلێمانی دەست بە فرۆشتنی شوێنە گشتییەکان کراوە. شوێنەکان بە دوو شێواز دەفرۆشرێن؛ یاخود پارەی کاش وەردەگیرێت، یاخود  پشک لە پرۆژەکان، هەمیشە پشکی 25٪ بۆ 40% وەردەگیرێت، جاری واش هەیە هەم پارە وەردەگیرێت و  هەم پشک.

 

زانیاریی تایبەت: فەرمانگەکانی پزیشکی دادی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی، نەخۆشخانەی سووتاوی، نەخۆشخانەی منداڵبوون، نەخۆشخانەی ڕاوێژکاری ئێوارانی شەهید هادی، سەنتەری هابیتات بۆ پەلی دەستکرد و ڕاهێنانەوەی کەمئەندامان، لەلایەن ئەنجوومەنی شارەوانی و وەبەرهێنانی سلێمانی بڕیاری ڕووخاندن و فرۆشتنیان دراوە.

زانیاریی زیاتر: ئەو شوێنانە بە وەبەرهێنەران دەفرۆشرێن تا بکرێنە بازاڕ و شوێنی بازرگانی، لە دەرەوەی سەنتەری شاریش زەوی بۆ فەرمانگەکان تەرخان دەکرێت و لەسەر ئەرکی وەبەرهێنەرەکان باڵەخانەیان بۆ دروست دەکرێت.

باکگراوند: دوای بناری شاخی گۆیژە کە دەکرێتە پڕۆژەی نیشتەجێبوون، لە ماوەکانی ڕابردوودا ئاڤا نیوز ئاشکرای کرد زەوی كارگەی چیمەنتۆی سەرچنار كە بەهاکەی 726 ملیۆن دۆلارە، بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەبەرهێن دەکرێتە شووقە و ڤێلا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان