پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت

پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

دەست بە کارەکانی پرۆژەی ئاوی دەربەردیخان کرایەوە و  بە تەواوكردنی كێشەی كەمئاوی و خواردنەوەی ئاوی سنوورەکە چارەسەر دەبێت.

 

وێنەگەورەكە: پرۆژەی ئاوی قەزای دەربەندیخان لە ساڵی 2014 دەست بە دروستكردنی كراوە، بەڵام بەهۆی چەند گرفتێكی داراییەوە كاركردن تیایدا وەستابوو.

 

بۆچی گرنگە: پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان پرۆژەیەكی ستراتیژی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بە تەواوكردنی پرۆژەكەش كێشەی كەمئاوی لە دەربەندیخان نامێنێت و 75 هەزار هاووڵاتی سوودمەند دەبن.

 

لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەریی ئاوی ھەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران بارزانی دەست بە تەواو كردنی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان كراوەتەوە و بڕیارە لە ماوەی هەشت تا 10 مانگ بەتەواوی  پرۆژەكە تەواو بكرێت.

 

زانیاری زیاتر: پرۆژەکە لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕ 21 ملیۆن دۆلار دروست دەکرێت، بە ڕێژەی نزیکەی %55 تەواو بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: