بارهەڵگرێک مەفرەزەیەکی پۆلیسی هاتوچۆ دەشێلێت

شەیری بکە لە:
بارهەڵگرێک مەفرەزەیەکی پۆلیسی هاتوچۆ دەشێلێت

دیمەنی ڕووداوە هاتوچۆکەی ڕێگەی شەقڵاوە، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز



لەنزیک تونێلی پیرمام بارهەڵگرێک ئستۆپی نامێنێت، دوو ئەفسەر و چوار کارمەندی هاتوچۆ دەشێلێت و بریندارەکان گوازراونەتەوە هەولێر.

 

چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 14-07-2024، لە نزیک تونێلی پیرمام لەسەر ڕێگەی شەقڵاوە بارهەڵگرێک ئستۆپی نامێنێت و مەفرەزەیەکی پۆلیسی هاتوچۆ دەشێلێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە نێو بریندارەکاندا موقەدم هێمن خۆشناو بەرێوەبەری هاتوچۆی پیرمام، نەقیب سابیر و چوار برینداری دیکە هەن کە گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکانی هەولێر و بەشێکیان پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: