پەكەكە زیانی بە پێنج هەزار جووتیاری سنووری ئامێدی گەیاندووە

شەیری بکە لە:
پەكەكە زیانی بە پێنج هەزار جووتیاری سنووری ئامێدی گەیاندووە

دیمەنی سووتانی زەویی جووتیاران لە ئامێدی کە بەهۆی بە ئامانجگرتنی بارهەڵگرێکی تورکیا لەلایەن پەکەکەوە، وێنە: سۆشیال میدی

ئاڤا نیوز

 

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو دا بەهۆی شەڕی پەكەكە و توركیا 200 هەزار دۆنم زەوی و باخی پێنج هەزار جووتیاری سنووری قەزای ئامێدی سووتاون.

 

وێنە گەورەكە: 30 ساڵە شەڕی پەكەكە و توركیا لە ناوچە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەت سنووری پارێزگای دهۆک و قەزای ئامێدی بەردەوامی هەیە و لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردووشدا 40 هاونیشتمانی ئەو سنوورە شەهید و برینداربوون.

 

لێدوانی فەرمى: وارشین سەلمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی بەردەوامی شەڕی پەكەكە و سوپای توركیا لە سنوورەكەیان تا ئێستا 201 گوند چوڵكراون و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ناتوانێت دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بگەیێنێتە ئەو گوندانە.

 

چارەسەكان: هاونیشتمانییان داوا لە پەكەكە دەكەن شەڕی خۆیان لەگەڵ توركیا لە خاکی هەرێمی کوردستان ببەنە دەرەوە و چیتر بیانو نەدرێتە دەست تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: