ڕووسیا: لەو باوەڕەدا نین حکومەتی ئەمریکا هەوڵی کوشتنی ترەمپی دابێت

شەیری بکە لە:
ڕووسیا: لەو باوەڕەدا نین حکومەتی ئەمریکا هەوڵی کوشتنی ترەمپی دابێت

چەند چرکەیەک دوای تەقەکردن لە ترەمپ و برینداربوونی گوێچکەی، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

ڕووسیا هەوڵی کوشتنی ترەمپ و بەکاربردنی تووندوتیژی لە کایەی سیاسیدا سەرکۆنە دەکات. دەشڵێت ئەوە ئیشی دەستەڵاتی ئێستای ئەمریکا نییە. 

لێدوانی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ڕایگەیاند، "دوای چەندین هەوڵ بۆ لادانی ترەمپ لە گۆڕەپانی سیاسی، یەکەمجار بە ڕێگای یاسا و دادگاکان و داواکری گشتی، دواتر هەوڵەکان بۆ لەکەدارکردنی سیاسی، بۆ هەمووان ڕوونە کە ژیانی ئەو لە مەترسیدایە." 

لەلایەکی دیکەوە:  پێسکۆڤ دەڵێت "ئێمە بەهیچ جۆرێک لەو باوەڕەدا نین ئەم هەوڵە لەلایەن دەستەڵاتی ئێستاوە درابێت."

باکگراوند: شەوی ڕابردوو لە ئاهەنگێکی جەماوەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی پێنسلڤانیا، لەلایەن چەکدارێکەوە تەقە لە ترەمپ کرا و بەسووکی بریندار کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: